ته‌مه‌ن به‌رانبه‌ر به دۆلار گه‌وره‌ترین دابه‌زینى تۆماركرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6-ی نیسان_ی 2024 بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى شارى سلێمانى بڵاویكرده‌وه "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نرخى تمه‌نى ئێرانى به‌رانبه‌ر به دۆلارى ئه‌مه‌ریكى دابه‌زینى گه‌وره‌ى تۆماركرد".
ئاماژەی بەوەش كرد،"100 دۆلار به‌رانبه‌ر به شه‌ش ملیۆن و 300 هه‌زار تمه‌نه به‌شێوه‌ى كاش، به شێوه‌ى حه‌واڵه به‌رانبه‌ر به شه‌ش ملیۆن و 450 هه‌زار تمه‌نه".
ئەوەش لە كاتێكدایە ،له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو نرخى تمه‌ن دابه‌زینى گه‌وره‌ى له مێژووى خۆى تۆماركردووه به‌رانبه‌ر به دۆلارى ئه‌مه‌ریكى.