ئیسرائیل ناوچه‌یه‌كی لوبنانی بۆردومان كرد
جارێكی تر سوپای ئیسرائیل ناوچه‌یه‌كی لوبنانی بوردومان كرد و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی 5ی 2024، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی لوبنان بڵاویان كرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل شارۆچكه‌ی سهفرییان له رۆژئاوای لوبنان بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون.
ئاشكرا كراوه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل له شارۆچكه‌ی سه‌فری بۆردومانی كارگه‌یه‌كیان كرد و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س بریندار بوون و هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنه‌ی كه كرایه ئامانج خاپوور كرا.
له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕ له 7ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه به‌رپا بووه له غه‌زه ناوه‌ناوه حزبوڵای لوبنانی باكووری ئیسرائیل بۆردومان ده‌كات و ئیسرائیلیش باشووری لوبنان بۆردومان ده‌كات و له‌وكاته‌وه تا ئێستا به بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان 250 ئه‌ندامی حزبوڵای لوبنانی و هه‌روه‌ها 75 سڤیل كوژراون و به بۆردومانی حزبوڵای لوبنانی بۆ سه‌ر باكووری لوبنان، نزیكه‌ی 10 سه‌ربازی سوپای ئیسرائیل و چه‌ند كه‌سێكی سڤیل كوژراون.