هاوردەی عێراق لە تورکیاوە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا زیادیکردووە

هاوردەی عێراق لە تورکیاوە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا زیادیکردووە

بەگوێرەی ئاماری دەزگای ئایندەی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە و راوێژکاریی ئابووری، هاوردەی عێراق لە تورکیاوە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بەرێژەی 32% زیادیکردووە.

ئامارەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، کۆی هاوردەکردن لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵدا بە بەهاى دوو ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بووە لەو وڵاتەوە و سەرەکیترین ئەو ماددانەی هاوردەکراون، ماددە خۆراکییەکان بوون.

هاوکات، هاوردەکردنی زێر لە تورکیاوە 49% زیادیکردووە و هاوردەکردنی ئامێر و ئامڕازەکانی گواستنەوەش 35% زیادیکردووە.