پەیامی کورد … ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٥ی شوبات، مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی پێشتر بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات به لێبڕینی سه‌دا ٢١ بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و سه‌دا ٥٠ بۆ پله باڵاكان ده‌ست پێده‌كات و، ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی، دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه، یه‌كه‌كانی ٧٠ و ٨٠ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن، ره‌گه‌زنامه، پۆلیسی نه‌وت و غاز، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان مووچه‌ی مانگی شوبات وه‌رده‌گرن.
جێگه‌ی باسه، رۆژی هه‌ینیش، دابه‌شكردنی مووچه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه له‌و رۆژه‌دا مووچه‌یان پێده‌درێت، به گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ده‌بێ له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ته‌واو بێت