پەیامی کورد ... ڕۆژنامەی ئیسرائیلی : ٢ بۆمب هاوێژی ئەمریکی بەرەو کەنداوی فارس لە جووڵەدان
ماڵپەڕی هەواڵی ئیسرائیلی " یەدیعووت ئاحاروونووت " ڕایگەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە دوو بۆمبهاوێنی ئەمریکی لە جۆری بووئێنگ ی بی - ٥٢ ستراتۆ فۆرتس کە لە سنووری ئاسمانی فەلەستین ەوە بەرەو کەنداوی فارس تێپەڕیوون بینراوە
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ماڵپەڕە ئاماژەی کردووە کە ئەمە پێنجەمین جارە لە مانگەکانی ڕابردوودا کە فڕۆکە ئەمریکی یە کانی لەم جۆرە لە ناوچەکە دەبینرێن .
ئەم هەنگاوە لە دوای ئەوەی ڕوودەدات کە میدیاکانی ئەمریکی ئاشکرایان کردووە کە هاوکات لەگەڵ نەمایشە سەربازییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کە بریتییە کە هاوێشتنی مووشەکگەلی بالیستیک ، دوو مووشەکی ئێرانی لە مەودای دووری ١٠٠ مایلی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی " نیمیتز " ەوە لە زەریای هێند کەوتووەتە خوارەوە .
کەناڵی میدیایی فۆکس نیووزی ئەمریکی ڕایگەیاند کە مووشەک گەلی ئێرانی بە شێوەیەکی مەترسیدار لە نزیکی کەشتییەکی تیجاری لە زەریای هێند و بە مەودای دووری ١٠٠ مایلی کەشتی فڕۆکەهەلگری " نیمیتز " ەوە کەوتووەتە خوارەوە .