ئێران/ لە هاوینی ئەمساڵدا ٩ هەزار کچی تەمەن ١٠ هەتا ١٤ ساڵ ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە

Dîroka Belavkirin :
ئێران/ لە هاوینی ئەمساڵدا ٩ هەزار کچی تەمەن ١٠ هەتا ١٤ ساڵ ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە

پەیامی کورد ... ئێران/ لە هاوینی ئەمساڵدا ٩ هەزار کچی تەمەن ١٠ هەتا ١٤ ساڵ ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە

 

ئامارەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە  لەماوەی هاوینی ڕابردوودا بەگشتی ٩ هەزار و٥٨ کچی تەمەن ١٠ هەتا ١٤ ساڵ پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیان بە شێوەی فەرمی تۆمارکراوە.

 

هەروەها کاربەدەستانی ئێران باسیان لەوە کردووە کە لەو ماوەیەدا ١٨٨ حاڵەتی جیابوونەوەی کچانی تەمەن ١٠ هەتا ١٤ ساڵ تۆمار کراوە.

 

لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا مەسەلەی منداڵهاوسەری باسی زۆری لەسەر کراوە و کۆمەڵێک لە نوێنەرانی لە مەجلیس هەوڵیان داوە تەمەنی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بگۆڕن، بەڵام ئەو هەوڵەیان لەگەڵ دژایەتیی ئاخوندەکان بەرەوڕوو بووەتەوە.

 

هەر لەو پێوەندییەدا گەڵاڵەی "پێشگرتن بە منداڵهاوسەری" لە ساڵی ٩٧ی هەتاویـ"ـدا لە کۆمیسیۆنی دادوەریی مەجلیسدا ڕەد کرایەوە.