گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران دەستیپێكردەوە

Dîroka Belavkirin :
گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران دەستیپێكردەوە

پەیامی کورد … گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران دەستیپێكردەوە

 

وتەبێژی رێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران رایگەیاند، لەلایەن كۆمپانیای هێڵە ئاسمانیەكانی عێراقەوە، گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەستیپێكردوەتەوە.

 

محەمەد حەسەن زیبەخش وتەبێژی رێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ پابەندبون بە رێنمایە تەندروستیەكان و دوای رێكارە یاساییەكانی نێوان هەردوو وڵات، گەشتی ئاسمانی نێوان ئێران و عێراق لەسەرتای ئەم هەفتەیەوە دەستیپێكردوەتەوە.

 

رونیشیكردەوە، بەهەمان شێوە كۆمپانیەكانی فڕۆكەوانی ئێرانیش دەتوانن رەزامەندی پێویست وەرگرن و بەپێی رێكارە یاساییەكان دەستبكەنەوە بەگەشتكردنی ئاسمانی لەنێوان عێراق و ئێران.

 

وتیشی، لەئێستادا دوو گەشتی ئاسمانی هەیە لەتارانەوە و دوو گەشتی تریش لەمەشهەدەوە بەرەو نەجەف و بەغدا و پێویستە سەرنشینان رەزامەندی حكومەتی عێراق وەربگرن.

 

لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەكو رێكارێكی خۆپارێزی گەشتكردنی ئاسمانی لەنێوان زۆربەی وڵاتەكاندا راگیران، لەنێوانیشیاندا عێراق و ئێران.