مونا قەهوەچی: ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم زۆرترین مافی پێكهاتەكانی داوە

Dîroka Belavkirin :
مونا قەهوەچی: ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم زۆرترین مافی پێكهاتەكانی داوە

پەیامی کورد … مونا قەهوەچی: ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم زۆرترین مافی پێكهاتەكانی داوە

 

مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: لە ئێستا هەموو پێكهاتەكان لە عیراق كێشەیان هەیە، بەتایبەتی لە ڕوی نوێنەرایەتی و كاركردن لە دامەزراوەكان، بەڵام لە هەرێمی كوردستان هەمو پێكهاتەكان نوێنەراییەتیان هەیە لە پەرلەمان و ئەم كابینەیەش زۆرترین مافی بە پێكهاتەكان داوە.

 

مونا قەهوەچی لە ساڵیادی رۆژنامەگەری توركمانی كە لە پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی ناسێنراوە رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی كە لە هەرێم زۆرترین مافمان پێدراوە، بەڵام هێشتا داواكاری دیكەمان هەیە بەتایبەتی لە روی رۆشنبیری و میدیاییەوە.

 

لەلایەن خۆشیەوە ئایدن مەعروف وەزیری پێكهاتەكان لە حكومەتی هەرێم باسی لەوەكرد: ئێستا پێكهاتەكان كەریگەریی فراوانیان هەیە لە بەشداری حكومەت و پەرلەمان، ئەوەش وێنەیەكی جیاوازی داوە بە هەرێم.

 

هێمای بۆ ئەوەشكرد: ئێمە بۆ داواكارییەكانمان لە حكومەتی عیراقی، هەرێم بە نمونە دێنینەوە چونكە هەمو مافێكی ئێمەی لەبەر چاو گرتوە، زۆر گرنگی بەپێكهاتەكان دراوە جگە لەوەش مافی رۆشنبیری و سیاسیمان پێدراوە.