بەتۆمەتی پەیوەندیيان بەرێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، دادگای تاوانی عێراق، سزای لەسێدارەدانی بەسەر (١٦) ژنی تورکدا دەسەپێنێت.
عەبدولستار بەیرقدار، وتەبێژی دادوەریی عێراق رایگەیاندووە، کە ئەو ژنانە جگە لەدابینکردنی هاوکاری لۆجستی بۆ تیرۆریستانی داعش، هاوکات بۆ ئەنجامدانی هێرشە تیرۆرستییەکان یارمەتی ئەو رێکخراوەیان داوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرزیش، هەموو ئەو ژنانەی دەستگیرکراون و سزادراون، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەو ژنانە لەبەردەم دادگادا باسیان لەهۆکار و چۆنییەتی پەیوەندیکردنەکەیان بەرێکراوی تیرۆریستی داعشەوە کردووە.
لەدوای دروستبوونی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش، لەماوی ساڵانی رابردوودا، هەزاران هاووڵاتی بیانی لەعیراق و سوریا پەیوەندیان بەو رێکخراوەوەو کردووە، دوای شکستهێنانی داعشیش لەعێراق بەشێک لەو چەکدارە بیانییانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و رووبەڕووی دادگا کرانەوە.