پەیامی کورد … مردن بە كۆرۆنا لە جیهاندا ٢ملیۆن و ٥٠٠ هەزار كەسی تێپەڕاند
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان، مردن بە كۆرۆنا لە جیهاندا ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزاری تێپەڕاند و توشبوونیش لە سەرووی ١١٣ ملیۆنەیەوە.
بەپێی پێگەی “worldometers” كە تاكە سەرچاوەی فەرمییە بۆ بڵاوكردنەوەی ئامارە جیهانییەكانی كۆرۆنا، مردن بە كۆرۆنا تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە گەیشتووەتە ٢ ملیۆن و ٥٠٨ هەزار و ٩٢٢ كەس.
هەروەها ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتووەتە، ١١٣ ملیۆن و ١٠٠ هەزار و ٧٩٣ كەس.
تا ئێستاش ٨٨ ملیۆن و ٧٢٢ هەزار و ٤٩٦ كەس پاش ئەوەی تووشی كۆرۆنا بوون چاكبوونەتەوە، وەك پێگەكە ئاماژەی پێكردووە.