توێژەر و شیکەرەوەی ئیسرائیلی : لە بەرامبەر مووشەکەکانی حێزبۆڵلا گەیشتووینەتە خاڵی بێگەڕانەوە

Dîroka Belavkirin :
توێژەر و شیکەرەوەی ئیسرائیلی : لە بەرامبەر مووشەکەکانی حێزبۆڵلا گەیشتووینەتە خاڵی بێگەڕانەوە

پەیامی کورد     ...   توێژەر و شیکەرەوەی ئیسرائیلی : لە بەرامبەر مووشەکەکانی حێزبۆڵلا گەیشتووینەتە خاڵی بێگەڕانەوە

کارناسێکی سەربازی ئیسرائیلی ووتی کە هەڕەشەی گەورەی ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا نییو ، بەڵکوو لە ئەنبارە مووشەکییەکانی حێزبۆڵلایە ، هەرچەندە ئیسرائیل تاکوو ئێستا لە کاردانەوە بەرامبەر بەمە خۆی بە دوور گرتووە و بە تێپەڕبوونی کات بە خاڵی سوور نزیک دەبینەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئێلۆن بێن دەیڤید لە کەسە نزیکەکانی ژەنەڕاڵەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل ە ، لە مەقالەیەک دا لە ڕۆژنامەی ئیسرائیلی " مەعارف " ووتی کە ئیسرائیل لەگەڵ نێگەرانییەکانی کە جێگای درک پێکردنە و کاریگەرە لە نیازی بایدن بۆ گەڕانەوەی بە ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەل ئێران ، لە ڕۆژانی رابردوودا دەوڵەتی ترامپ و پۆمپێئۆ بۆ شکستی ئێران لە سووریا سوود وەردەگرێت و ئەمە وەکوو دەرفەت و هەلێک بۆ بەدەرەوە نانی ئێران لەم ووڵاتەدا لە ڕێکەوتنێکی گشتی و مەعقوول دەبینێت . بەڵام هەڕەشەی گەورە ستراتیژییەکە کە لەگەلی بەرەوڕووین ئەوە لە سووریا نییە ، بەڵکوو لە لۆبنان ە و لە ئیستادا ئیسرائیل لە هەر کاردانەوەیەک بەم مەبەستە خۆی دوورەپەرێز دەگرێت .

بێن دەیڤید ڕایگەیاند کە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا مێحوەری گەیاندنی هاوکاری زەوینی و ئاسمانی ئێران بۆ حێزبۆڵلا دەخاتە کێشەوە و بەربەستی بۆ دەکات .

بەڵام هەولەکانی حێزبۆڵلا بۆ درووست کردنی هێزێکی سەربەخۆ لە بەرهەم هێنانی مووشەک گەلی ئامانجدار لە لۆبنان بێ ئاکام نەبووە و لە ساڵی ٢٠١٩ فڕۆکەگەڵی بێفڕۆکەوانی خۆکۆژی درووستکراو بۆ فەراهەم کردنی سووتەمەنی ئەم مووشەکانە هێرشیان کردە سەر ئەو شوێنە .

بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ دوو جار ئەو بنکانەی کە ئەم حێزبە هەوڵیان دەدا مووشەکگەلێک لەوێ درووست بکەن ئاشکرا کرد بەڵام ئەمە نەبوو بە هۆی لاواز بوونی ئەم حێزبە  ..