پەیامی کورد... ته‌ندروستی حه‌ماس نوێترین ئاماری كوژراوانی غه‌ززه‌ی بڵاوكرده‌وه
وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس شەوی شەممە رایگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، زیاتر لە هه‌شت هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون.
وەزارەتەکە شەوی رابردوو بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: "ژمارەی شەهیدان، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل هەشت هەزار کەسی تێپەڕاندووە کە نیوەیان منداڵن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوپای ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتیانی مەدەنی غەززە كرد بەرەو باشووری کەرتی غەززە بڕۆن تا هاوکاری مرۆیی وەربگرن.
هاوكات خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وردە وردە دەستی بە گەڕانەوە بۆ کەرتی غەززە کردووە دوای ئەوەی رۆژی هەینی به‌ته‌واوی پچڕا.