پەیامی کورد ... ئیسرائیل: لە ساڵی ٢٠٢٠ دا نزیکەی ٥٠ ئامانجمان لە سوریا پێکاوە
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیان كه له ساڵی ٢٠٢٠ دا، نزیكه‌ی په‌نجا شوێنیان له ناو سووریا به ئامانج گرتووه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، سوپای ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، كه له ساڵی ٢٠٢٠دا، له ناو خاكی سووریادا نزیكه‌ی په‌نجا شوێنیان به ئامانج گرتووه‌ته و مووشهكبارانیان كردووه و هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر.
هه‌رچه‌نده سوپای ئیسرائیل ورده‌كاریی هێرشه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام باوه‌ڕ وایه كه له ساڵی ٢٠١١ و له‌و كاته‌ی ململانێكان سه‌خت بوونه‌ته‌وه، سه‌دان هێرشی بۆ سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كان له سووریا ئه‌نجام دابێ.
سوپای ئیسرائیل، ئاماژه به‌وه ده‌كا، له‌و هێرشانه‌دا هێزه‌كانی سووریا و هێزه ئێرانییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان و شهڕكهڕانی حزبوڵڵای لوبنانییان به ئامانج گرتووه.