نەتەوە یەکگرتووەکان دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سکرتێری گشتی کردەوە

Dîroka Belavkirin :
نەتەوە یەکگرتووەکان دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سکرتێری گشتی کردەوە

 

پەیامی کورد … نەتەوە یەکگرتووەکان دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سکرتێری گشتی کردەوە

 

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ئامادەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ ئەمیندارێکی نوێی رێکخراوەکە، کە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ماوەی سەرۆکایەتی ئەنتۆنیۆ گوتیریسی بەڕەگەز هۆڵەندی لە پۆستی سکرتێری ڕێکخراوەکە.

 

هەریەکە لە ڤۆڵکان بۆزکیر سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و باربرا ۆودوارد، نوێنەری بەریتانیا لە ڕێکخراوەکە، کە لەئێستادا وڵاتەکەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات لە پەیامێکی هاوبەشدا، دەرگای خۆپاڵاتن و ناوتۆمارکردنیان کردەوە بۆ کاندیدانی پۆستی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

پەیامەکە خراوەتە بەردەمی هەر ١٩٣ ئەندامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن، بۆ بەرزترین پلەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆی نافەرمی لەگەڵ کاندیدە پێشنیازکراوەکان ئەنجام دەدرێت، بەر لەوەی پرۆسەی جیاکردنەوە و شەن و کەوی کاندیدەکان ئەنجام بدرێت، کە بڕیارە لە مانگی ئایار یان حوزەیرانی داهاتوودا بەڕێوە بچێت.

 

گوتەریس ئەمینداری گشتی ئیستای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی ٣١ کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا ماوەی سەرۆکایەتییەکەی تەواو دەبێت، مانگی ڕابردووش ڕایگەیاند نییەتی خۆ کاندیدکردنەوەی هەیە بۆ خولێکی دیکەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان  کە ماوەیەکی ٥ ساڵە.