پەیامی کورد ... ئەم پیاوە بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ئێران گیانی لە دەست دەدات
هاووڵاتییەک لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ گیانی لەدەست دا
▪️ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی مەی ٢٠٢١، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پەرویز جەباری"، تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی عەبدۆڵڵا و خەڵکی گوندی "مەنسوورئاوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، کەوتووەتە نێو ڕووباری "بنار" و خنکا.