پەیامی کورد … باڵوێزی ئیتالیا لە وڵاتی کۆنگۆ کوژرا
هێرشێكی چه‌كدارانی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی باڵیۆزی ئیتالیا له‌و وڵاته كوژرا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه چه‌كدارانی نه‌ناسراو له نزیك شاری گومای رۆژهه‌ڵاتی كۆنگۆ لوكا ئاتاناسیۆ باڵیۆزی ئه‌و وڵاته و شۆفێر و پاسه‌وانه‌كه‌یان كوشتووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز باڵیۆزی ئیتالیا له ناو یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا بووه و ئامانجی هێرشبه‌ران له‌و هێرشه به بارمته‌گرتنی سه‌رنشینانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بووه.
له‌و ناوچه‌یه نزیكه‌ی ١٠ گروپی چه‌كداری بوونیان هه‌یه و تائێستا نازانرێت چ گروپێك هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.