مێرکل بە نیسبەت شەپۆلی سێهەمی کۆرۆنا هۆشداری دا

Dîroka Belavkirin :
مێرکل بە نیسبەت شەپۆلی سێهەمی کۆرۆنا هۆشداری دا

پەیامی کورد … مێرکل بە نیسبەت شەپۆلی سێهەمی کۆرۆنا هۆشداری دا

 

راوێژکارى ئەڵمانیا ڕایگەیاند؛ ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵە نەکرێت، ئەگەرى شەپۆلى سێیەمى کۆرۆنا لە ئەڵمانیا بەهێزە و دەبێتە هۆى دوبارە کەرەنتینەى گشتى.

 

ئەنگێلا مێرکڵ بە رۆژنامەیەکى ئەڵمانى راگەیاندووە، پێویستە زۆر وریابن بۆ ئەوەى جارێکى دیکە ناچار نەبن بە راگەیاندنى کەرەنتینەى گشتى، چونکە مەترسى شەپۆلى سێیەم هەیە لە جۆرى ڤایرۆسى گۆڕاوى کۆرۆنا لە ئەڵمانیا.

 

وتیشى: بۆ ئەوەى لە هەر ناوچەیەک خوێندنگاکان بکرێنەوە، پێویستە رێژەى توشبون بە کۆرۆنا دابەزێت، بەشێوەیەک لە هەر١٠٠ هەزار کەسێک توشبوى هەفتانە بۆ ٣٥ کەس بێت.

 

لەبارەى پڕۆسەى پێدانى ڤاکسین لە وڵاتە، مێرکڵ  باسى لەوەکرد، پلانیان داناوە لە هەفتەیەکدا لە نێوان ٧ بۆ ١٠ ملیۆن کەس ڤاکسینیان پێبدرێت.