ناتۆ ژمارەی هێزەكانی لە عێراق زیاد دەكات

Dîroka Belavkirin :
ناتۆ ژمارەی هێزەكانی لە عێراق زیاد دەكات

پەیامی کورد … ناتۆ ژمارەی هێزەكانی لە عێراق زیاد دەكات

 

ئەمینداری گشتی ناتۆ رایگەیاند، هاوپەیمانیەتییەكەیان بڕیاریداوە ژمارەی سەربازەكانی لە عیراق لە ٥٠٠ سەربازەوە بگەیەنێتە پێنج هەزار سەرباز.

 

یەنس ستۆلتن بێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا راشیگەیاند، رۆڵی ناتۆ لە عیراقدا فراوانتر دەكەن، بە جۆرێك لە رێگای راهێنانەوە پاڵپشتی زیاتر بەهێزەكانی ئەو وڵاتە بكەن.

 

باسی لەوەشكرد، بەرنامەی راهێنانەكە لە دامەزراوە ئەمنییەكانی عیراق و دەرەوەی بەغدای پایتەخت دەبێت.

ئەوەشی خستەرشوو، راهێنانەكە بە قۆناغ دەبێت و لە بنەڕەتدا پەیوەست و پاڵپشتی سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عیراق دەكەن.

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە ماوەكانی رابردوودا هێرشەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق رووی لە زیادبوون كردووە.