کوژرانی پێنج خۆکوژی داعش لە بەغدا

Dîroka Belavkirin :
کوژرانی پێنج خۆکوژی داعش لە بەغدا

پەیامی کورد … کوژرانی پێنج خۆکوژی داعش لە بەغدا

 

پێنج چەكداری خۆكوژی داعش لە پارێزگای بەغدا كوژران و بەپێی زانیاریەكانیش، یەكێك لەو كەسانە بەرپرسی ئیداریی رێكخراوەكەیە.

 

سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویانكردوەتەوە: فیرقەی ٦ی سوپا بە فەرماندەیی لیوای روكن سەعد موحسین عەریبی پرۆسەیەكی ئەمنییان لە ناوچەی تارمییە لە بەغدای پایتەخت ئەنجامداوە.

 

بەپێی زانیاریەكان: لە پرۆسەكەدا پێنج خۆكوژی رێكخراوی داعش كوژراون، یەكێك لەوانەش بەرپرسی ئیداریی گشتی رێكخراوەكەیە بەناوی "شوكر ساهی".