پەیامی کورد … گرژی و پێكدادان لەقامیشلۆ دەستیپێكردەوە
هه‌رچه‌نده شه‌وی رابردو به‌چاودێری روسیا هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاڤا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌ییان راگه‌یاند، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ت هێرشكرایه‌سه‌ر ئاسایش له‌گه‌ڕه‌كی "حلكو"ی قامیشلۆ و به‌هۆیه‌وه ئه‌ندامێكی ئاسایش برینداربو.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌رۆژئاڤای كوردستان بڵاویانكردۆتەوە: شه‌وی رابردو گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا ئاگربه‌ستیان پێشێلكردوه و له‌گه‌ڕه‌كی "حلكو"ی قامیشلۆ هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاسایش وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كە له‌ئێستادا رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ گه‌ڕه‌كی ئه‌لته‌یى شاره‌كه كراوه‌یه‌وه و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌ت، هاوڵاتیان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و ئاسایش گه‌ره‌نتی پاراستنیان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
شه‌وی رابردو هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاڤای كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: به‌چاودێری روسیا له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی سوریا له‌قامیشلۆ ئاگربه‌ستێكی هه‌میشه‌ییان بۆ راگرتنی گرژییه‌كان واژۆكردوه، بۆیه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و ئیداره‌ی خۆسه‌ری گه‌ره‌نتی پاراستنیان ده‌كات.له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، هێزێكی "كۆماندۆ"ی ئاسایشی ناوخۆی قامیشلۆ چونه‌ته گه‌ڕه‌كی "ته‌ی" شاره‌كه و بڕیاره له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتودا جارێكی دیكه هێزه‌كان رێكبخرێنه‌وه وه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتوه.