ئیسرائیل بە نیسبەت هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران هۆشداری دا

Dîroka Belavkirin :
ئیسرائیل بە نیسبەت هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران هۆشداری دا

پەیامی کورد … ئیسرائیل بە نیسبەت هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران هۆشداری دا

 

"گەبی ئەشکنازی" وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەنیسبەت ڕاگرتنی پرۆتۆکولی هاوپێچکراو و کەمکردنەوەی چاوەدێرییەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە بنکە ناوەکییەکانی ئێرانی بە هەڕەشە زانیوه و وتوویەتی نابێ ئەو کارە بێ وڵام بمێنیتەوە.

 

"ئەشکنازی" هەروەها جەختی کردووەتەوە ئیسرائیل هەرگیز ئیزن نادات وڵاتی ئێران چەکی ئەتۆمی دروست بکات.

 

هەتا ئێستا تەنیا "بێنیامین نتانیاهوو" سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی دەکرد کە نا‌هێڵێ ئێران چەکی ئەتۆمی دروست بکات بەڵام ئەمجارە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە دەرکردنی بەیانییەیەکی فەرمی ڕایگەیاندووە: "هەرگیز ئیزن نادات ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات".

 

وڵاتی ئیسرائیل هەر لە سەرەتاوە دژی بەرجام بوو و لە گوشارەکانی "ترامپ" بۆ سەر ئێران لایەنگری دەکرد.