پەیامی کورد ... هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە جێبەجێ نەکردنی حۆکمەکانی لە سێدارەدانی تێرۆریستان لە لایەن بەرهەم ساڵح ەوە هۆشداری دەدات .
نوینەری هاوپەیمانی فەتح ی عێراق دەربارەی جێبەجێ نەکردنی حۆکمەکانی لە سێدارەدانی دەرکراو لە دژی تێرۆریستان هۆشداری دا و ئەم کارەی بە هەڕەشەیەک بۆ ووڵات و خەڵک ناوبردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، موحەمەد کەریم البلداوی " نوێنەری هاوپەیمانی پەرلەمانی عێراق دەربارەی جێبەجی نەکردنی حۆکمەکانی لە سێدارەدانی دەرکراوی دژی تێرۆریستان ، بە ئاماژەدان بەوەی کە بەردەوامی هەبوونی ئەوان لە بەندیخانەکان هەڕەشەیەکە بۆ عێراق و خەڵکەکەی هۆشداری دا .
ئەو ووتی : واژووگەلێکی زۆر لە ناوخۆی پەرلەمان کۆبووەتەوە تاکوو داوا لە بەرهەم ساڵح بکەن جێبەجێ کردنی حۆکمەکانی لە سێدارەدان لە دژی تێرۆریستان پەسەند بکات و واژوویان بکات .
البلداوی هەروەها ووتی : تێرۆریستان تۆبە ناکەن و دەست لە بیرۆکەکانی خۆیان هەڵناگرن ، هەربۆیە هێڵانەوەیان لە بەندیخانەکان بە بێ جێبەجێ کردنی حۆکمەکانی لەسێدارەدان هیچ سوودێکی نییە .
ئەو هەروەها ووتی : هێڵانەوەی تێرۆریستان لە بەندیخانەکان مەترسییەکی گەورەیە بۆ کۆمەلگا و لەوانەیە ئەوان لە ژێر فشارگەلی سیاسی یا بڕە پارەیەک کە هەندێک لە حێزبەکان بۆ ئازادی ئەوان دەیدەن ئازاد بکرێن و هەربۆیە هیچ پاساوێک بۆ سەرۆککۆمار نییە بۆ بەرگریکردن لە پەسەند کردنی حۆکمەکانی لە سێدارەدان .
جێبەجێ کردنی حۆکمی لە سێدارەدانی تێرۆریستان ی دەست بەسەر کراو لە عێراق تەنیا لە ئەگەری ڕەزامەندی و واژووی سەرۆککۆماری ئەنجام دەدرێت و تاکوو ئێستا حۆکمی لە سێدارەدانی هیچ یەکە لە ئەندامی دەرەکی داعش لە عێراق جێبەجێ نەکراوە و هێشتا ١١ فەڕەنسەوی و بەلژیکی چاوەڕەوانی جێبەجێ کردنی حۆکمی لەسێدارەدانی خۆیانن