پەیامی کورد … کۆچبەرێکی کورد لە تورکیا گیانی لە دەست دا
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه کۆچبهرێكی كوردی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر كه خاوه‌نی چوار منداڵه له توركیا گیانی له‌ده‌ستدا.
ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌زاری هیوا خدر بڵاویكرده‌وه كه "دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆن له توركیا ئاگاداركرایه‌وه له گیانله‌ده‌ستدانی کۆچبه‌رێك كه هاوڵاتی شاری هه‌ولێره بۆ مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ كوردستان، فیدراسیۆنیش راسته‌وخۆ نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی قونسوڵخانه‌ی عیراق كرد له ئیسته‌نبوڵ ".
هیوا خدر وتی: "ئه‌مڕۆ قونسوڵخانه‌ی عیراق وه‌ڵامی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له توركیا دایه‌وه‌و ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی له پێدانی به‌ڵگه‌نامه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و کۆچبه‌ره له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانی عیراقیه‌وه و داواشیانكرد چه‌ند ڕیكارێكی یاساییه هه‌یه پێویسته له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه ئه‌نجامبدرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه فیدراسیۆن جگه له ئاگاداركردنه‌وه‌ی خێزانی ئه‌و په‌نابه‌ره له‌گرتنه‌به‌ری ڕیكاره یاساییه‌كان، ئاماده‌یشی ده‌ربڕی تا ساتی ناردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی هاوكاریان بێت.
راشیگه‌یاند كه ئه‌و کۆچبه‌ره ته‌مه‌نی په‌نجا و نۆ ساڵه و خێزانداره و خاوه‌نی چوار منداڵه و ماوه‌ی دووساڵ زیاتره له توركیا داوای مافی په‌نابه‌رێتی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و کۆچبه‌ره له ڕیكه‌وتی 2021/2/8 به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی له فێنکه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكومی توركیایه تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ كوردستان.