پەیامی کورد ... وەزیری دەروەی عێراق سەردانی ئێران دەکات
سبەی چوارشه‌ممه ٣ی٢ی٢٠٢١، فواد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، بە مەبەستی گفتگۆکردن دەربارەی چه‌ند پرسێكی سیاسی و ئەمنیی و بازرگانی، بڕیارە سبەی چوارشەممە فواد حسین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بگاتە تارانی پایتەختی ئێران.
ئاماژە بەوەشکراوە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیری دره‌وه‌ی ئێران یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدەدات و پرسه هاوبه‌شكانی نێوان ئێران و عێراق تاوتوێده‌كه‌ن.
دواتر فواد حسێن له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك کۆماری ئێران كۆدەبێتەوە و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه گفتوگۆی له‌باره‌وه دەکەن.
پێشتر و له مانگی ئه‌یلولی ساڵی ٢٠٢٠ فواد حسێن به‌یاوه‌ری شاندێكی عێراق سه‌ردانی ئێرانی كرد و په‌یامێكی زارەکی راده‌ست به حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك کۆماری ئێران كرد .