ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەمریكا و سووریا; وێران كردنی زیاتر لە ١٥ كۆگای چەكی داعش لە باشووری سووریا

Dîroka Belavkirin :
ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەمریكا و سووریا; وێران كردنی زیاتر لە ١٥ كۆگای چەكی داعش لە باشووری سووریا
پەیامی کورد    ...   ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەمریكا و سووریا; وێران كردنی زیاتر لە ١٥ كۆگای چەكی داعش لە باشووری سووریا

لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش و فراوان دا کە لە نێوان ڕۆژانی ٢٤ بۆ ٢٧ی نۆڤەمبەر بەڕێوەچوو، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، توانییان گورزێکی کاریگەر لە پاشماوەکانی داعش لە باشووری سووریا بوەشێنن و لە ئەنجام دا زیاتر لە ١٥ حەشارگە و کۆگای نهێنی چەکی ئەو گرووپەیان لە ناوچەکانی پارێزگای ڕیف دیمەشق وێران کرد.

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا(سێنتکۆم) لەمیانەی ئەم ئۆپراسیۆنەدا کە لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی و زەمینییەوە ئەنجام درا، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە سوورییەکان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی دا گرت و لەناویان بردن کە پێک هاتبوون لە زیاتر لە ١٣٠ گولـلە هاوەن و مووشەک و ژمارەیەکی زۆر چەکی سووک و ڕەشاش و مین و دژەتانک و کەرەستەی درووستکردنی بۆمبی چێنراو، هاوکات بڕێک ماددەی هۆشبەریش لەناو حەشارگەکان دا دۆزرانەوە و لەناوبردران.