بیل گەیتس : پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بۆ ٤.٨ ملیۆن بەرزبێتەوە

Dîroka Belavkirin :
بیل گەیتس :  پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بۆ ٤.٨ ملیۆن بەرزبێتەوە
پەیامی کورد    ...   بیل گەیتس :  پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بۆ ٤.٨ ملیۆن بەرزبێتەوە

بێڵ گەیتس هۆشداری لە مردنی ملیۆنان منداڵ دەدات

ملیاردێری ئەمریکی بێڵ گەیتس، هۆشداریدایە حکوومەتەکانی جیهان بەهۆی کەمبوونەوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی ئەو منداڵانەی گیان لەدەست دەدەن بگاتە نزیکەی ٤ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار منداڵ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ساڵانەی دامەزراوەی (بێڵ و مێلیندا گەیتس)، ئامارەکان ئاراستەیەکی مەترسیدار نیشان دەدەن. لە کاتێکدا ساڵی ٢٠٢٤ ژمارەی گیان لەدەستدانی منداڵانی خوار پێنج ساڵ بە ٤.٦ ملیۆن مەزەندە دەکرا، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بۆ ٤.٨ ملیۆن بەرزبێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هۆکاری سەرەکی ئەم پاشەکشەیە بۆ بڕینی هاوکارییە مرۆیی یەکان لە لایەن ئەمریکا و ووڵاتانی وەک بەریتانیا و ئاڵمانیا دەگەڕێتەوە. 
جگە لە بڕینی هاوکارییەکان، گەیتس هۆکارگەلێکی دیکەی وەک "بەرزبوونەوەی قەرزی نیشتمانی و لاوازی سیستەمی تەندرووستی" بە هۆکاری ئەمە دەزانێ.

ڕاپۆرتەکە پێشبینییەکی ترسناک دەكات؛ ئەگەر دابەزینی بوودجە بەردەوام بێت، ئەوە تا ساڵی ٢٠٤٥ لەنێوان ١٢ بۆ ١٦ ملیۆن منداڵی دیکە گیان لەدەست دەدەن.