بەردەوامی دەست بەسەر كردنی چیاکۆ ڕەزایی؛ ناڕوونی چارەنووسی دوای تێپەڕبوونی ٨٧ ڕۆژ، سەرەڕای دانانی بارمتەی میلیاردی 

Dîroka Belavkirin :
بەردەوامی دەست بەسەر كردنی چیاکۆ ڕەزایی؛ ناڕوونی چارەنووسی دوای تێپەڕبوونی ٨٧ ڕۆژ، سەرەڕای دانانی بارمتەی میلیاردی 
پەیامی کورد   ...   بەردەوامی دەست بەسەر كردنی چیاکۆ ڕەزایی؛ ناڕوونی چارەنووسی دوای تێپەڕبوونی ٨٧ ڕۆژ، سەرەڕای دانانی بارمتەی میلیاردی 

چیاکۆ ڕەزایی، قارەمانی وەرزشی ڕەزمی و یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، سەرەڕای دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی، هێشتا لە چارەنووسێكی ناڕوون دایە و بۆ جاری سێیەم فەرمانی دەستبەسەرکردنی کاتیی ناوبراو درێژکراوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری سنە کە دوو مانگ و ٢٧ ڕۆژی دەست بەسەری لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بەسەر بردووە، لە مافە سەرەتاییەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و سەردانی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

درێژکردنەوەی فەرمانی دەست بەسەرکردنی لە کاتێکدا بووە کە دادگا دانانی بارمتەی یەک میلیار تمەنی بۆ ئازادکردنی کاتی ناوبراوی قبووڵ كردووە، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئەو بڕیارەی ڕەت كردووەتەوە..