پەیامی کورد ... بەهۆی فەزیحەی گەندەڵی یەوە ئەورووپییەکان کڕینی مووشەکی فلامینگۆ بۆ ئۆکراین ڕادەگرن
🔸نزیکەی 525,000 دۆلار کە لە هەڵمەتێکی کراودفاندینگی چیکی دا کۆکرایەوە لە ئەکاونتی پڕۆژەکەدا ماوەتەوە و نەگوازراوەتەوە بۆ فایرپۆینت کە بەرهەمهێنەری مووشەکی پەمەیی فلامینگۆیە، بەپێی پۆرتاڵی هەواڵی چیکی iDNES.
🔸پێداچوونەوەکە دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای بەرهەم هێنەری مووشەکەکە پەیوەندی بە تەیموور میندیچ بازرگان و دۆستی دێرینی زێلنسکیەوە هەبوو کە لە دڵی فەزیحەیەکی بەرفراوانی گەندەڵی ئۆکراین دایە.
🔸بەپێی ووتەی دالیبۆر دێدێک، دامەزرێنەری پڕۆژەکە : نیگەرانی جیددی هەبوو کە پارەکە "ڕەنگە بۆ ئەو بەرهەمە خەرج نەکرێت کە مەبەست لێی بووە".
🔸میندیک خاوەنی 50%ی کۆمپانیای فایرپۆینت بووە، کۆمپانیایەک کە بەپێی ڕاپۆرتە میدیاکانی ئۆکراین بە گێڕانەوەی هاوخاوەنی کۆمپانیاکەی دێنیس ستیلەرمان، لە ستۆدیۆیەکی فیلمی بچووکەوە گەشەی کردووە بۆ موگناتیسی گرێبەستە سەربازییە گەورەکان.
🔸ستیلەرمان خۆی بە دیزاینەری سەرەکی مووشەکی فلامینگۆ وەسف کردووە، کە لەگەڵ زێلێنسکی پەرەی پێداوە.
🔸یەکەم ڕاپۆرت لەسەر مووشەکی فلامینگۆ لە مانگی ئابدا دەرکەوت و ئۆکراین بە شانازییەوە ڕایگەیاند کە مووشەکی کرووز پەمەیی دەتوانێت ئامانجەکان بپێکێت کە تا ٣ هەزار کیلۆمەتر لە دوورییەوەیە.
🔸هەرچەندە مارتن ئۆندراسیک، نوێنەری دەست پێشخەری چیک کە سەردانی ئۆکراینی کرد، دانی بەوەدانا کە هێشتا 100% دڵنیا نییە لەوەی کە مووشەکەکە بەڕاستی دەفڕێت و بە ووردی ئامانجەکەی دەپێکێت.
🔸ئۆندراسێک بە بڵاوکراوەکەی وتووە: ئەگەر کەسێک لەم کارەدا گەمژە دەربکەوێت ئەوە من دەبم، چونکە من ئەو کەسەم کە وێنەکەم لە تەنیشت مووشەکەکەوە گرتووە.
🔸پێشتر کۆمپانیای فایرپۆینت پەیوەندی بە فەزیحەیەکەوە هەبووە، میدیاکانی ئۆکراین باس لەوە دەکەن کە کۆمپانیاکە پەیوەندییەکانی بۆ دەستەبەرکردنی گرێبەستە سەربازییەکان بەکارهێناوە، نرخی پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەڵئاوساندووە و ڕووبەڕووی چەندین دۆسیەی تاوانکاری بووەتەوە کە لەلایەن دیوانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیەوە کراونەتەوە.