پەیامی کورد ... سارا واگنکنێخت گەمارۆی یەکجاری یەکیتی ئەورووپا لەسەر گازی هەرزانی ڕووسیا بە شێتی ناودەبات
🔸سارا واگنکنێخت سەرۆکی پارتی "یەکیتی - بۆ عەقڵ و دادپەروەری" (BSW) بڕیارەکەی یەکیتی ئەورووپا بۆ بڕینی هاوردەکردنی گاز لە ڕووسیا و هەروەها نیازی تەرخانکردنی پارەی زیادە بۆ چەکی ئۆکراین بە شێتی ناوبرد.
🔸واگنکنێخت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "گەمارۆیەکی تەواو لەسەر گازی هەرزانی ڕووسیا و ملیارەها یۆرۆ زیاتر بۆ چەکی ئەمریکی بۆ ئۆکراینی گەندەڵ ڕێگای دابەزینی ئابووری ئەڵمانیا و ئەورووپایە! دەبێت ئەم شێتییە بوەستێت!"
🔸مارک ڕووت سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆبوونەوەی دەستپێکی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە برۆکسل ڕایگەیاند، هاوپەیمانیەکە بەردەوام دەبێت لە کڕینی چەک بۆ ئۆکراین ، سەرەڕای هەوڵەکانی ئاشتیخوازانەی ئەمریکا.
🔸بەپێی ئەو ماددانە کە لە ماڵپەڕی ئەنجوومەنی یەکیتی ئەورووپا بڵاوکراونەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە، ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ بڕینی هاوردەکردنی گازی سرووشتی شل (LNG) و گازی بۆری لە ڕووسیا.