لەوانەیە یەکیتی ئەورووپا لە ئەنجامی دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ڕووسیا ١٩٠ ملیار دۆلار لە سامانی ڕووسیا لەدەست بدات

Dîroka Belavkirin :
لەوانەیە یەکیتی ئەورووپا لە ئەنجامی دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ڕووسیا ١٩٠ ملیار دۆلار لە سامانی ڕووسیا لەدەست بدات
پەیامی کورد   ...   لەوانەیە یەکیتی ئەورووپا لە ئەنجامی دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ڕووسیا ١٩٠ ملیار دۆلار لە سامانی ڕووسیا لەدەست بدات

▫️سپۆتنیک بە پشت بەستن بە داتای دەزگا ئامارییە نیشتمانییەکان، حیساباتی کردووە کە ئەگەر سەروەت و سامانی ڕووسیا وەک بەشێک لە "قەرزی قەرەبووکردنەوە" بۆ ئۆکراین دەستی بەسەردا بگیرێت، ئەوا ڕەنگە ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا لانیکەم ١٩٠ ملیار دۆلار لە وەبەرهێنان لە ئابووری ڕووسیا لەدەست بدەن.

▫️ لە ئێستادا نزیکەی ٢٠٩ ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانی ڕووسیا لە هەژمارەکانی یۆرۆکلێری بەلجیکا بە نرخی ئێستای ئاڵوگۆڕکردن بلۆک کراوە. بەپێی دوایین داتاکانی ساڵی ٢٠٢٤، ئەگەر ئەم پارانە وەک پێشنیاری یەکیتی ئەورووپا دەستیان بەسەردا بگیرێت، ئەوە یەکیتی ئەورووپا دەتوانێت لانیکەم ١٩٠ ملیار دۆلار لە وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆ لە ئابووری ڕووسیادا لەدەست بدات.

▫️ لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکەوە، یەکیتی ئەورووپا و ووڵاتانی گرووپی حەوت نزیکەی نیوەی یەدەگی دراوی بیانی ڕووسیایان بەستووە. زیاتر لە ٢٠٠ ملیار یۆرۆ لە یەکیتی ئەورووپادا هەڵگیراوە، زۆربەیان لە حسابەکانی کۆمپانیای یۆرۆکلیردایە کە یەکێکە لە گەورەترین سیستەمەکانی پاککردنەوە و یەکلاکردنەوە لە جیهاندا و بارەگا سەرەکییەکەی لە بەلجیکایە.

▫️ ڕۆژی چوارشەممە کۆمیسیۆنی ئەورووپا دوو بژاردەی بۆ دابین کردنی دارایی ئۆکراین لە ساڵانی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ پێشنیار کرد کە یەکێک لەوانە "قەرزی قەرەبووکردنەوە" دەبێت کە بەکارهێنانی سامانی بەستووی ڕووسیا دەگرێتەوە. لە چوارچێوەی یەکیتی ئەورووپادا هیچ کۆدەنگییەک لەسەر ئەم پرسە نییە. هەفتەی ڕابردوو بارت دی ویت، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا لە نامەیەک دا بۆ کۆمیسیۆنی ئەورووپا هۆشداریی دابوو کە پەلەکردن لە جێبەجێکردنی پلانی بەکارهێنانی سەروەت و سامانی ڕووسیا، ئەگەری ڕێککەوتنی ئاشتی ئەگەری لەناو دەبات.