نەتەنیاهۆ: دەمانەوێت ناوچەیەکی بێچەک لە دیمەشقەوە تا چیای شێخ دروست بکەین

Dîroka Belavkirin :
نەتەنیاهۆ: دەمانەوێت ناوچەیەکی بێچەک لە دیمەشقەوە تا چیای شێخ دروست بکەین
پەیامی کورد- دیمەشق... نەتەنیاهۆ: دەمانەوێت ناوچەیەکی بێچەک لە دیمەشقەوە تا چیای شێخ دروست بکەین

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: "دەمانەوێت ناوچەیەکی بێچەک (مەنزووعە سیلاح) لە دیمەشقەوە تا چیای شێخ دروست بکەین"

هێزەکانی ئیسرائیل دەستێوەردان و هاتنەناوەوەکانیان بۆ ناو خاکی سوریا زیاد کردووە، سەختترینیان ئەوە بوو کە نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر لە شارۆچکەی "بەیت جین" ڕوویدا، کە بەهۆی هاتنەناوەوەی ئیسرائیلەوە ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

نەتەنیاهۆ لە لێدوانەکانی ئەمڕۆیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان سوورن لەسەر پاراستنی سنوورەکانی باکووریان، و ڕوونی کردەوە کە بە ئاراستەیەکی ئەرێنی و بە تێگەیشتن لە بنەماکانی تایبەت بە ناوچەی بێچەک، دەکرێت لەگەڵ سورییەکان بگەنە ڕێککەوتن.

هەروەها دووپاتی کردەوە کە سوورن لەسەر ڕێگریکردن لە چالاکییە دوژمنکارییەکان دژیان، و ئاماژەی بەوەش دا کە پاراستنی هاوپەیمانە دروزەکانیان یەکێک دەبێت لە ئەرکەکانیان.