پەیامی کورد ... هێزی ئاسمانی کۆریای باکوور بە ئامێری ستراتیژی نوێ تەیار دەکرێت
▫️کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی ووڵاتەکەی بە "کەرەستەی سەربازی ستراتیژی" نوێ تەیار دەکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی ڕێگری ئەتۆمی.
▫️ ئەم ووتانەی لە میانەی ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ٨٠ ساڵەی هێزی ئاسمانی سوپای گەلی کۆریا لە بنکەیەکی ئاسمانی لە کەنارئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو ووڵاتە بوو.
▫️کیم جۆنگ ئوون هەروەها ستایشی فڕۆکەوان و کارمەندانی سەربازی کرد و ڕایگەیاند کە دەرئەنجامی شەڕێکی ئاسمانی پەیوەستە بە "ڕۆحی فڕۆکەوانەکانەوە نەک ئامێرەکان" و هێزی ئاسمانی بە "هێزێک بۆ یەکەم جار لەدایک بووە" بە ئیرادەیەکی بەهێزی ئایدیۆلۆژی وەسف کرد.