پەیامی کورد ... واشینتۆن : لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سڕکردنی سامانی حیزبۆڵڵا و حووسییەکان لەلایەن عێراقەوە بێ هیواین
◾️ ووتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕاگەیاند :
▫️ لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری عێراق بۆ سڕکردنی سامانی حیزبۆڵڵای لوبنان و بزووتنەوەی حووسییەکانی یەمەن نائومێدن.
▫️ هۆشداری دەدەین لەوەی هەردوو گرووپەکە لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان، مەترسی بۆسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووست دەکەن.
▫️ ئەمریکا چاوەڕوانە بەغدا هەنگاوی کردەیی دژی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران بنێت، لەنێویان دا ئەو گرووپانەی لەنێو عێراق دا چالاکن.
▫️ پێویستە هەموو وڵاتان دڵنیایی بدەن کە خاکەکەیان لەلایەن ئەوان و گرووپە بەوەکالەتەکانی دیکەی ئێران ەوە بۆ مەشق، کۆکردنەوەی پارە، بەدەست هێنانی چەک یان ئەنجام دانی هێرش بەکارناھێندرێت.
▫️ ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە فشار خستنەسەر عێراق بۆ سنووردارکردنی چالاکی گرووپەکانی سەر بە ئێران، کە مەترسین بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق.