پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە هەنگاوی ئوسترالیا بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە هەنگاوی ئوسترالیا بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی كرد و ووتی کۆماری ئیسلامی “گەورەترین پشتیوانی تیرۆر لە جیهان دایە”.
لاپەڕەی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکدا ڕۆژی هەینی ١٤ی سەرماوەز نووسیویەتی، کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی هێزی قودسی سوپای پاسداران و گرووپە نیابەتییەكانی، لەوانەش حیزبۆڵڵا، حەماس و ڕێکخراوە تاوانکارییە نێودەوڵەتییەکان، چەندین هێرش و "چالاکی تیرۆریستی"ی لە ئاستی جیهانی دا پاڵپشتی دارایی و ئاراستە کردووە.
لە ووتارەکەدا زیادی کردووە: هەنگاوی ئوسترالیا بۆ دەستنیشان کردنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێکدانی توانای کۆماری ئیسلامی و بریکارەکانی بۆ پلاندانان بۆ هێرشە تیرۆریستییەکان و کۆکردنەوەی پارە بۆ چالاکییە وێرانکەر و ناسەقامگیرییەکانیان.