پەیامی کورد ... ئوسترالیا سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە
پەرلەمانی ئوسترالیا دەنگی بە پرۆژە یاسایەک دا کە ڕێگە بە حکوومەتی ئەو ووڵاتە دەدات سوپای پاسداران، وەک گرووپێکی تیرۆریستی بناسێنێت.
پارتی کرێکارانی ئوسترالیا، هەمواری پرۆژە یاسای (پاراستنی ووڵات لە تیرۆریزم)ی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ پێشکەش بە پەرلەمانی ووڵاتەکە کرد و ڕایگەیاندووە "ئەم یاسایە پاش بڵاوبوونەوەی زانیاری پشتڕاست کراوە سەبارەت بە ڕۆڵی سوپای پاسداران لە دوو هێرشی دژە جوولەکە ، لە شارەکانی ئوسترالیا، پێشکەش کراوە."
بە گوێرەی هەمواری پرۆژە یاساکە، لە کاتی بوونی بەڵگەی تەواودا، دامەزراوە دەوڵەتییە بیانییەکان، وەک پشتیوانانی تیرۆر دەناسرێن و هەر پێنجشەممە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئوسترالیا بەبێ هیچ دەستکارییەک دەنگی لەسەر درا.
میشێل ڕۆلند، دادوەری گشتی ئوسترالیا ڕایگەیاند "کاری سەرەکی دەوڵەتی ئێمە، پاراستن و ئاسایشی گشت دانیشتوانی ئوسترالیایە؛ هەر بۆیە لەسەر بنەمای بەڵگەی بێگومان، دەنگمان بەم پرۆژە یاسایە دا."
جێی ئاماژەیە حکوومەتی ئوسترالیا پێشتر باڵیۆزی ئێران، ئەحمەد سادقی، لە ووڵاتەکەی دەرکرد.