ئەندامی یەکەی "ڕەزوان"ی حیزبۆڵڵای لوبنان لە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئیسرائیل كوژرا

پەیامی کورد ... ئەندامی یەکەی "ڕەزوان"ی حیزبۆڵڵای لوبنان لە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئیسرائیل كوژرا
سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دا لە ناوچەی "ئەلخەیام" لە باشووری لوبنان، ئەندامێکی یەکەی "ڕەزوان"ی سەر بە گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵای لوبنان كوژراوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی سوپای ئیسرائیل، ئەم ئەندامەی حیزبۆڵڵا لە هەوڵی دووبارە ئاوەدان کردنەوەی ژێرخانی تیرۆریستی لە ناوچەی سنووری بووە کە کراوەتە ئامانج.
ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کارانە پێشێلکردنی ئاشکرای لێک تێگەیشتنە ئەمنییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ە.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




