بڕیارنامەی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی لە لایەن پەرلەمانی بەلژیكاوە پەسەند كرا

بڕیارنامەی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی لە لایەن پەرلەمانی بەلژیكاوە پەسەند كرا
پەیامی کورد   ...   بڕیارنامەی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی لە لایەن پەرلەمانی بەلژیكاوە پەسەند كرا

پەرلەمانی بەلژیك، ڕایگەیاند کە بڕیارنامەیەك بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی، ڕۆژی هەینی بە زۆرینەی ڕەهای پەرلەمانی بەلژیك، پەسەند کرا.

بڕیارنامەکە دوو هەفتە لەمەوبەریش لەلایەن لیژنەی کاروباری دەرەوە پەسەند کرابوو، بە ١٣٥ دەنگی بەڵێ و ١٤ دەنگی بێلایەن و بەبێ هیچ دەنگێکی نەخێر پەسەند كرا.

 حکوومەتی بەلژیك لە ئێستادا پابەند كراوە، بەدواداچوون بۆ  ئەم پرسە لەسەر ئاستی یەکیتی ئەورووپا بكات و هەوڵ بدات ووڵاتانی دیكەی ئەورووپایی بۆ چوونە پاڵ ئەم بڕیارە ڕازی بكات.
 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە