ترامپ : هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی "زۆر بەهێز" بوو و من بە شەخسی بەرپرسی ئەو بووم

Dîroka Belavkirin :
ترامپ : هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی "زۆر بەهێز" بوو و من بە شەخسی بەرپرسی ئەو بووم
پەیامی کورد   ...   ترامپ : هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی "زۆر بەهێز" بوو و من بە شەخسی بەرپرسی ئەو بووم

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین لێدوانەکانیدا سەبارەت بە شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند، هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران "بەڕاستی زۆر بەهێز" بووە و خۆی بەرپرسیارییەتی ئەوەی لە ئەستۆ بووە.

ترامپ بە ئاماژە بە یەکەم هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی زیادی کرد: ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی گەورە بوو بۆ ئیسرائیل، چوونکە ئەو هێرشە زیاتر لە سەرجەمی هەموو هێرشەکانی پێشوو زیانی گەیاند.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا، بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی لە پێشهاتەکانی ئەم دوایی یەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گوتی: “هەمووان ووتیان ئەوە زۆر نایاب بوو؛ ٢٠ ساڵ بوو كە چاوەڕێی كارێكی ئاوا بوون.”

ترامپ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم کارە سەربازییە، ڕێگەی خۆشکردووە بۆ ئەوەی ووڵاتانی زیاتر بچنە ناو ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم و فراوانکردنی پرۆسەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل.