تۆم باراک : سووریا و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

تۆم باراک : سووریا و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن
پەیامی کورد   ...   تۆم باراک : سووریا و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا لە(ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە لایەنەکانی سووریا کرد چەک دابنێن و کار بۆ بونیاتنانی سووریایەکی یەکگرتوو بکەن.

تۆم باراک داوای لە درووزەکان و هێزە بەدەوییەکان کردووە، چەکەکانیان دابنێن، ووتی : ڕێککەوتنەکە بە نێوەندگیری تورکیا و ئوردن و ووڵاتانی دراوسێوە کراوە.

ووردەکاری ڕێککەوتنەكە بریتییە لە : دامەزراوە کارگێڕی و ئیدارییەکان و ئەمنییەکانی دەوڵەت دەگەڕێنەوە پارێزگای سوەیدا.

گرووپە چەکدارەکانی پاریزگاکە بە دامەزراوە ئەمنییەکانی دەوڵەتەوە دەبەسترێنەوە.

درووزەکان و گرووپە چەکدارەکانی هۆزە عەرەبییەکان، چەکە سووک و قورسەکانیان ڕادەست دەکەن.

ئەوانەی ڕێککەوتنەکە ڕەت دەکەنەوە، ڕێگەیەکی سەلامەتییان بۆ فەراهەم دەکرێت بۆ ئەوەی لە شارەکە بچنە دەرەوە.

لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو درووز و چەکدارانەی هۆزە عەرەبییەکان دەکرێت کە پێشێلکارییان کردووە.

گرووپێکی سوەیدا ڕادەسپێدرێن لەگەڵ یەکەی سەربازی دەوڵەت، ئەرکی پاراستنی ئاسایشی شارەکە بگرنە ئەستۆ.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە