دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بۆ جاری دووەم هەڵدەوەشێنێتەوە
پەیامی کورد ... دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بۆ جاری دووەم هەڵدەوەشێنێتەوە
دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی ناسر بەكرزادە، زیندانی سیاسی کوردی زیندانی کراو لە زیندانی ورمێی بۆ جاری دووهەم هەڵوەشاندەوە. بەكرزادە پێشتر لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ یەوە بە تۆمەتی “سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل” حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.
دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەر ناوبراوی لەم بڕیارە ئاگادار کردووەتەوە، دوابەدوای ئەم بڕیارە دۆسیەی بەكرزادە ڕەوانەی لقێکی دیکە دەکرێت بۆ پێداچوونەوە و ئێستا چاوەڕێی دیاریکردنی وادەی دادگایی کردنی نوێ دەکات.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە