عێراقچی : دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا قبووڵ ناکەین و پیتاندن ڕاناگیرێت
پەیامی کورد ... عێراقچی : دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا قبووڵ ناکەین و پیتاندن ڕاناگیرێت
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند کە تاران بەنیازی دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا نییە و پێی باشترە ناڕاستەوخۆ دانووستان ئەنجام بدات. جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕێژیمی ئێران پێی وایە تەنانەت بەبێ دانووستانی ڕووبەڕووش دەتوانرێت ڕێککەوتن بکرێت.
عێراقچی ووتی ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ کۆماری ئیسلامی مومكین نییە و زیادی كرد: ئەوەی لە ڕێگەی شەڕەوە نەیانتوانی لێمان وەربگرن، لە ڕێگەی سیاسەتیش ناتوانن بەدەستی بهێنن.
هەروەها ڕوونی کردەوه که بەرنامەی مووشەكی ئێران جێگەی دانووستان نییه و ووتی هیچ کەسێکی عاقڵ ئاماده نییە دەستبەرداری هێزی بەرگری خۆی بێت.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە