عێراق : درۆنەكان لە ناوخۆی ووڵاتەوە ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون

عێراق : درۆنەكان لە ناوخۆی ووڵاتەوە ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون
پەیامی کورد   ...   عێراق : درۆنەكان لە ناوخۆی ووڵاتەوە ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون

سەباح نەعمان، ووتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەی تایبەت لەبارەی هێرشەکان بۆ سەر سیستەمەكانی ڕادار و بنکە سەربازییەکانی ئەو ووڵاتەی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاگەێندراوەکە، لێکۆڵینەوەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی لە هێرشەکانی سەر چەند بنکەیەکی سەربازی و سیستەمی ڕادار بەکارهێندراون، لە دەرەوەی عێراق درووست کراون و هەڵگری كڵاوەی جەنگی بە کێشی جیاوازەوە بوون.

ناوبراو هەروەها جەختی کردەوە: “لیژنەی لێکۆڵینەوە بە ووردی شوێنی هەڵدانی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەیان دەستنیشان کردووە و دەركەوتووە کە ئەم فڕۆکانە لە ناو خاکی عێراق ەوە هەڵدراون”.

سەباح نەعمان بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو لایەنەی ئەو هێرشانەی كردوە دەستنیشان کراوە، بەڵام لە ئاشكرا كردنی ناسنامەكەی خۆی بوارد. 

هەروەها لە کۆتایی دا ووتی : “لە لێکۆڵینەوەکانمان دا گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە سەرجەم فڕۆکەكان لە یەک جۆر بوون و تەنها یەک لایەن لەو هێرشانە بەرپرسیارە”.


 

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە