فشارەکان سەر پەنابەرانی ئەفغانی و دەركردنیان لە ئێران ڕووی لە زیاد بوونی بێ وێنەیە

پەیامی کورد ... فشارەکان لە سەر پەنابەرانی ئەفغانی و دەركردنیان لە ئێران ڕووی لە زیاد بوونی بێ وێنەیە
لە ماوەی چوار مانگدا نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەری ئەفغانی لە ئێران ەوە ڕەوانەی ووڵاتەکەیان کراونەتەوە؛ ژمارەکە دوای جەنگی ئێران و ئیسرائیل، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
ئامارەکانی دەرکردنی پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران لە دوای جەنگی ١٢ ڕۆژەی مانگی ڕابردووی نێوان ئەو ووڵاتە و ئیسرائیل لە هەڵکشان دایە، ئەمەش دوای ئەوەی تۆمەتی کارکردن بۆ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل یان بۆ هەڵبەستراوە.
بە گوێرەی ئاماری ڕێکخراوەکانی خۆجەیی ئەفغانستان؛ لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا، نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەری ئەفغانی لە ئێرانەوە ڕەوانەی ووڵاتەکەیان کراونەتەوە.
بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی پێنج بۆ شەش ملیۆن پەنابەری ئەفغانی لە ئێران ماون. تاران پلانی هەیە سەرجەم ئەو پەنابەرە ئەفغانییانەی کە مافی مانەوەیان نییە، دیپۆرت بکاتەوە، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان، مافی مانەوەی بەشێکی زۆر لەو پەنابەرانەشی هەڵوەشاندووەتەوە کە ماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵە لەو ووڵاتە دەژین.





