لەناوچوونی تەواوەتی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی

لەناوچوونی تەواوەتی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی
پەیامی کورد   ...   لەناوچوونی تەواوەتی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند : "ڕێژیمی ئێران پێش هێرشەكە، دەبوو لە شوێنێكی دیكە بە شوێن بەرنامەكەی بووایە!"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی دیکە لێدوانێكی سووكایەتی پێكردن دا ڕایگەیاند، سێ سایتی سەرەکی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی بە تەواوی وێران بوون و دووبارە وەكارخستنەوەیان ساڵانێکی زۆری دەوێت.

ترامپ لە پەیامێکی گاڵتەجاڕانەدا نووسیویەتی: "دەبوو ڕێژێمی ئێران پێش هێرشکردنە سەر ئەو ناوەندانە وازی لەو ناوەندانە هێنابا و لە شوێنێکی دیکەدا بەرنامەکەی جێ بەجێ كردبا، ئێستا دەبێت لە سفرەوە دەست پێ بکات - و لە شوێنی تەواو نوێدا".

ئەم لێدوانانە کە ئاماژەن بۆ گورزێکی ستراتیژی و وێرانکەر لە پێکهاتەی بەرنامەی ناوكیی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا دەدرێن کە سەرچاوە ڕۆژئاوایی یەکانیش زیانی گەورەیان بە لانیکەم سێ ناوەندی هەستیاری ئەتۆمی ڕاگەیاندووە.
 

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە