هۆشداری سێ ووڵاتی ئەورووپایی بە کۆماری ئیسلامی ئێران

پەیامی کورد ... هۆشداری سێ ووڵاتی ئەورووپایی بە کۆماری ئیسلامی ئێران
هۆشداری سێ ووڵاتی ئەورووپایی بە کۆماری ئیسلامی : ئەگەر هیچ پێشكەوتنێك لە دانووستانەكان بەدی نەكرێت، گەمارۆوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگەڕێتەوە
لە درێژەی بن بەستی دانووستانە ئەتۆمییەکان، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی فەرەنسی بڵاویکردەوە، وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا، بەریتانیا و ئاڵمانیا لەگەڵ جۆزپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، خوازیاری دووبارە گەڕانەوەی تاران بۆ ڕێگای دیپلۆماسی بوون.
بەپێی ئە ڕاپۆرتە، لایەنە ئەورووپییەكان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر تا کۆتایی هاوینی ٢٠٢٥ هیچ پێشکەوتنێکی بەرجەستە لە دانووستانەکان دا ڕوونەدات، ئەوا کاراکردنی "میکانیزمی ماشە" و گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران لە بەرنامەی کاردا دەبێت.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




