واڵ ستریت ژۆرناڵ : تاران لە هەواڵی دووبارە پڕچەك كردنەوەی هێزە بە وەکالەتەكانی خۆیەتی

پەیامی کورد ... واڵ ستریت ژۆرناڵ : تاران لە هەواڵی دووبارە پڕچەك كردنەوەی هێزە بە وەکالەتەكانی خۆیەتی
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئەمنییەتییەكان نووسیویەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوای زیانە قورسەکانی دوای هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمریکا، لەوانەش کوشتنی فەرماندە باڵاکانی سوپای قودس و هێرش کردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی، لە دۆخێکی لاوازدایە، بەڵام نیشانە نوێ لە دووبارە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ناردنی چەک بۆ گرووپە بە وەکالەتەکانی دەبینرێت.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، دەست بەسەرداگرتنی دوو باری چەک – یەکێکیان لە ڕێگای یەمەن بۆ حووسییەکان و ئەوی دیکەیان لە سووریا بۆ حیزبۆڵڵا – نیشان دەدات کە تاران هەوڵی نوێی بۆ چەکدارکردنی ئەو گرووپە تیرۆریستیانەی کە پشتیوانیان لێدەکات، سەرەڕای فشارە نێودەوڵەتییەکان دەست یپێکردووەتەوە.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




