ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ : حیزبۆڵڵای لوبنان دوای چەند مانگێک لە ململانێ و گرژییەکان، دەستی بە پرۆسەی بونیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی کردووە

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ : حیزبۆڵڵای لوبنان دوای چەند مانگێک لە ململانێ و گرژییەکان، دەستی بە پرۆسەی بونیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی کردووە
پەیامی کورد   ...   ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ : حیزبۆڵڵای لوبنان دوای چەند مانگێک لە ململانێ و گرژییەکان، دەستی بە پرۆسەی بونیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی کردووە

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ بڵاوی کردەوە، حیزبۆڵڵای لوبنان دوای چەند مانگێک لە ململانێ و گرژییەکان، دەستی بە پرۆسەی بونیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی کردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو گرووپە مووشەک و کەرەستەی قورس لە سووریا و لە ڕێگەی دەریاییەوە کۆ دەکاتەوە و تەنانەت خۆی بەشێک لە چەکەکانیشی بەرهەم دەهێنێت.

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە حیزبۆڵڵا بەشێکی ژێرخانی سەربازی خۆی گەڕاندووەتەوە و ئەمەیان بە پێشێل کردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکان ناو دەبەن. لە بەرامبەردا دەوڵەتی لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە تەنیا هێزە فەرمییەکان مافی هەڵگرتنی چەکیان هەیە و بەڵێنیشی داوە لە ڕێگەی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە ڕێگری لە هێرشی زیاتری ئیسرائیل بکات.

لە کاتێکدا ئاگربەستی فەرمی لە نێوان هەردوو لادا جێگیرە، لە سنوورەکانی باشووری لوبنان هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و چالاکییە سەربازییەکانی حیزبۆڵڵای لوبنان زیادی کردووە. ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ئۆپراسیۆنەکانی لە لوبنان پەرە پێ بدات.
 

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە