یووسی کۆهن : ئیسرائیل توانای لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بووە و دەتوانێت دووبارە بکاتەوە

یووسی کۆهن : ئیسرائیل توانای لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بووە و دەتوانێت دووبارە بکاتەوە
پەیامی کورد   ...   یووسی کۆهن : ئیسرائیل توانای لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بووە و دەتوانێت دووبارە بکاتەوە

یووسی کۆهن : دوای “شەڕی ١٢ ڕۆژە”، کۆماری ئیسلامی لە دۆخێکی جیاوازدایە | ئیسرائیل توانای لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بووە و دەتوانێت دووبارە بیکاتەوە

یووسی کۆهن، بەڕێوبەری پێشووی مووساد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز ڕایگەیاند کە دۆخی کۆماری ئیسلامی دوای “جەنگی ١٢ ڕۆژە” بە تەواوی گۆڕاوە. ناوبراو بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران لە ئاكامی هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل، بە تەواوی پئشوازی لەو لێدوانانە كرد.

کۆهن زیادی کرد: پێی وایە کە "کۆماری ئیسلامی ئەم ڕۆژانەدا ئیتر پیتاندنی یۆرانیۆم ناکات"، و ئەمەشی بە "دەستکەوتێکی گەورە" ناوبرد. ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا ڕێژێمی ئێران لەوە تێگەیشتووە کە ئیسرائیل توانای لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی هەیە و لەوەش گرینگتر ئەوەیە کە “ئیسرائیل دەتوانێت جارێکی دیکە ئەو هێرشانە بكاتەوە”.

هەروەها ڕایگەیاند ئیسرائیل سیستەمی بەرگری و هەندێک پێگەی پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانی وێران کردووە و هێزەکانیانی لە شارە جۆربەجۆرەکان کردووەتە ئامانج.
 

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە