پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاشتى له توركیا دووپات ده‌كاته‌وه
شه‌ممه 2025/12/6 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یامێكدا بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی كه ده‌م پارتى ڕێكی خستووه و له ئیستانبووڵ به‌ڕێوه چوو، هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئاشتى له توركیا دووپات كرده‌وه.
په‌یامه‌كه له‌لایه‌ن دلشاد شهاب نوێنه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خوێندرایه‌وه. ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بەڕێزان ئامادەکارانى كۆنفرانس،
میوانان و بەشداربووانی ئازیز،
ڕۆژتان باش،
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ بانگهێشتكردنم بۆ ئه‌م كۆنفرانسه.
دیدگای ئێمە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئاشتی، دیدگایەکی نەگۆڕ و ستراتیژییە. بڕوامان وایە کە ئاشتی تەنها بێدەنگبوونی چەک نییە، بەڵکوو پرۆسەیەکە بۆ بونیاتنانی متمانە، قبووڵکردنی یەکتری و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەنێوان جیاوازییەکاندا.
تووندوتیژی و ململانێ، جگە لە وێرانکاری و دواکەوتن، هیچ ئەنجامێکی دیکەی بۆ گەلان نەبووە. بەڵام هەر کاتێک دەرگای گفتوگۆ کراوەتەوە، هەر کاتێک ئیرادەی سیاسی بۆ ئاشتی هەبووە، دەرفەتی گەورە بۆ گەشەسەندن و سەقامگیری هاتووەتە ئاراوە.
تورکیا ووڵاتێکی گرینگ و دراوسێیەکی ستراتیژیمانه. سەقامگیری و پێشکەوتنی تورکیا، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکە هەیە. تورکیا لە ئاشتیدا بەهێزترە و دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورەتر لە ناوچەکەدا بگێڕێت.
ساڵانی ڕابردوو، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیمان له ئاشتى کرد. ئه‌و قۆناغه سه‌لماندی كه گفتوگۆ دەتوانێت دەسکەوتی گەورە بۆ هەموو لایەک بەدەست بهێنێت. ئەمڕۆش، هه‌موو پشتگیرییه‌كمان بۆ سه‌رخستنى ئاشتى دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکەدا.
پرۆسەیەکی وا گرینگ لە قوناغێکی وا هەستیاردا، ده‌كرێ ئاستەنگی بۆ درووست ببێت، به‌ڵام ده‌بێ ئەو ئاستەنگانە نەبنە هۆکار بۆ ساردبوونەوە له ئاشتی. سەرکەوتنی ئاشتى پێویستی بە پشوودرێژی هەیە. چەند کاتی پێویست بێت، وا دەخوازێت بەردەوامی هەبێت.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشى له جه‌نابى ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان بكه‌م بۆ ڕۆڵی گرینگ و دیدگای ئازایانەی له كرانه‌وه به‌ڕووى ئاشتی دا. ئه‌مه هەنگاوێکى مێژوویییه کە پێویستی بە ئیرادەیەکی سیاسی بەهێز، ئازایەتی، بوێرى، قوربانیدان و گیانى بەرپرسیارییه‌تى هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له به‌ڕێز ئۆجالان و به‌ڕێز ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى و هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تى و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه په‌رۆشى ئاشتین و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان سه‌ركه‌ون. هه‌موو ئه‌وانه‌ى درک بەوە دەکه‌ن كه داهاتوو تەنها لەسەر بنەمای ئاشتی و سەقامگیری بنیات دەنرێت.
لە کۆتایی دا، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنفرانسه‌كه‌تان ده‌خوازم.
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان