بانگەشەی ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا : پلانی ئاشتی یەمەن بەم نزیکانە لە سەعوودیە واژوو دەکرێت

پەیامی کورد   ...  بانگەشەی ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا : پلانی ئاشتی یەمەن بەم نزیکانە لە سەعوودیە واژوو دەکرێت

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی یەمەن ەوە ، بڵاویکردەوە، واژووکردنی پلانی ئاشتی یەمەن لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە شاری مەککە بەڕێوەدەچێت.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاندووە کە سەعوودیە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی مووچەی یەک ساڵ بۆ فەرمانبەرانی حکوومی لە سەرتاسەری یەمەن.

سەرچاوە فەرمییەکانی یەمەن تا ئێستا ڕاستی ئەم بانگەشەیەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.


ئەم بابەتە 12020 جار خوێندراوەتەوە